ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

مۆدێست چاوەڕێی گوێگرتن لە مۆسیقای چامپیۆنزلیگە لەگەڵ دۆرتمۆند

یاریگا-

ئەنتۆنی مۆدێستی هێرشبەری نوێی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی باسی لە هەستەکانی کرد دوای تەواوکردنی گواستنەوەی بۆ یانە ئەڵمانیەكە، کە گرێبەستێکی بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵیان واژۆکرد، وەک قەرەبووکردنەوەی ئامادەنەبوونی سیباستیان هالەر.

سکای چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هێرشبەرە نوێیەکەی دۆرتمۆند ئەنجامدا، کە خۆشحاڵی خۆی بەم هەنگاوە دەربڕی و وتی “وەك ئەوە وایە هەنگاوێكی زۆر گەورەم نابێ ، کە زۆر دڵخۆشم پێی”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوای ئەوەی تەمەنم بوو بە 34 ساڵ ئەوە ڕوویدا كە پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە بكەم ، ئەمەش بەو مانایەیە کە هیچ شتێکی مەحاڵ نییە، ئێستاش دەتوانم بەشداری لە چامپیۆنزلیگ بکەم.

هێرشبەرە فەرەنسییەکە ئاشکرایکردووە، چاوەڕێی گوێگرتن لە مۆسیقای چامپیۆنزلیگ بووە لە یاریگاکە، دوای ئەوەی پێشتر هەمیشە لە تیڤیەکان گوێی لێدەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button