خوله‌کانی دیکە

یاریزانێکی یۆڤێنتوس پەیوەندی لەگەڵ گروپێکی مافیا هەیە

یاریگا
محەمەد ئیهاتاران، یاریزانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی کە بەشێوەی خواستن لە یانەی ئایاکسی هۆڵەندی یاری دەکات، دەگوترێت پەیوەندی بە گروپێک مافیاوە هەیە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە هۆڵەندیەکە بە بیانۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ گروپی ” ماکرۆ مافیا ” هەیە و 17 لە ئەندامانی ئەو گروپەش بەهۆی کاری تێکدەر لە زیندانەکانن، یانەی ئایاکس بڕیاریداوە کۆتایی بە گرێبەستە کاتیەکەی بێنێت.

ئیهاتارانی 20 ساڵی لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات و یاریزانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیایە و بەشێوەی کاتی پەیوەندی بە یانەی ئایاکسی هۆڵەنداوە کردووە.

Back to top button