ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: دۆرتمۆند شوێنگرەوەی هالەری گواستەوە

یاریگا-

یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەرکەوتوو بوو لە تەواوکردنی گرێبەستێکی نوێی هێرشبەری بۆ پڕکردنەوەی جێگای ئامادەنەبوونی یاریزانە تازەهاتووەکەی، سێباستیان هالەر، کە بەهۆی تووشبوونی بە  شێرپەنجە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

دۆرتمۆند له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی مۆدێستی له‌ یانه‌ی کۆڵنی ئەڵمانی راگه‌یاند.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ دۆرتمۆند پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی یاریزانە ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌، پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ واژۆ بكات و درێسی ژمارە 20 دەپۆشێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باسیان لەوە کردبوو کە گرێبەستی مۆدێست تەنها 5 ملیۆن یۆرۆ تێچووی دۆرتمۆند بووە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە ساڵانە مووچەی 6 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button