ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆدسن ئۆدۆی داوای رۆیشتن لە چێڵسی دەکات

Yariga App

یاریگا-کالوم  هۆدسن ئۆدۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی بەفەرمی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە رێگەی رۆیشتنی پێبدەن.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، رێگە بە بریکارەکەی دراوە لەلایەن چێڵسییەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ  یانەیەکی دیکە بکەن و ئەگەر بە نرخەکەی رازی بن ئەوا رێگەی رۆیشتنی لێناگرن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە یانەکانی وەک یوڤێنتۆس و بۆروسیا دۆرتموند  گرنگییان بەو یاریزانە داوە و  دوو یانەش لە پریمەرلیگ بەڵام ناوەکانیان یەکلانەبووەتەوە.

ئۆدۆی تەمەنی ٢١ ساڵە و چوار وەرزە لە چێڵسییە بەڵام چانسی یاریکردنی وەک یاریزانی سەرەکی نەبووە و وەرزی رابردووش تەنها لە ١١ یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی بوو لە یارییەکانی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button