روونی بۆ یونایتد: رۆناڵدۆ بفرۆشن

یاریگا-واین روونی ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەریونایتد داوا لە یانەکە دەکات رێگەی رۆیشتن بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بدەن.
ئەفسانە پۆرتوگالییەکە چاوی لەوەیە هاوینی ئەمساڵ رووبکاتە یانەیەکی دیکە لەپێناو یاریکردن لە خولی پاڵەوانەکان بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە چارەسەر لەگەڵ شەیتانە سوورەکان.
روونی کە ئێستا راهێنەری دی سی یونایتدی ئەمریکییەکە لە رۆژنامەی تایمس نوسیوییەتی “پێویستە رۆناڵدۆ بفرۆشن و رێگەی رۆیشتنی بدات، بابەتەکە ئەوەیە رۆناڵدۆ نەتوانێت لە تیمەکەی تێن هاگ یاری بکات چونکە ئەو دەتوانێت لە هەموو تیمێک یاری بکات و هەمیشە گۆڵ تۆماردەکات بەڵام بۆچوونم وایە، یونایتد ئامادەنین رکابەری لەسەر ناسناو بکەن لە ئێستادا وباشترە چاویان لە بنیاتنانی تیمێکی نوێ بێت و بۆ سێ چوار ساڵی دیکە ئامادەیان بکەن. ئەگەر هەواڵەکانی داواکاری رۆیشتنی راست بێت، پێویستە یونایتد یاریزانێکی ژمارە ٩ بهێنێتە جێگەی کە بتوانێت لانیکەم بۆ ٣-٤ وەرزی دیکە یارییان بۆ بکات”.
ئەمڕۆ یونایتد کاتژمێر :٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە یەکەم یاری وەرزدا رووبەرووی برایتۆن دەبێتەوە.