ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سێلڤا بۆ هەڵكرا

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكرا سەبارەت بە گواستنەوەی بێرناردۆ سێلڤای پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

ڕۆژنامەی “میرۆر” ئاشکرای کردووە کە بارسا گڵۆپی سەوزی لە خۆرخی مێندێس بەڕێوەبەری كارەكانی بێرناردۆ سیلڤا وەرگرتووە بۆ ئەوەی بە فەرمی هەنگاو بنێت بۆ گواستنەوەی یاریزانە پورتوگالیەكە.

یانە كەتەلۆنییەكە بەنیازە یاریزانە پورتوگالییەکە بهێنێتە کامپ نۆ، ئەمەش بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەگەری رۆیشتنی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی.

بارسێلۆنا لەم ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بەشێوەیەکی بەرچاو چالاک بووە،  چەندین گرێبەستی وەک رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و فرانک کیسی و ئەندرێاس کریستنسن و جول كۆندی و ڕافینیا ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button