ئه‌وروپائیسپانیا

فابریگاس: هیوادارم میسی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا-

سیسك فابریگاس، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، هیوادارە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا هاوینی داهاتوو بگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی.

لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە فابریگاس ووتی: وەك هاندەرێكی بارسێلۆنا هیوادارم میسی بگەڕێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس ماوە، بۆیە گەڕانەوەیم زۆر خۆشدەوێت، چونکە ئەوە خەونێکە بۆ یانەکە و هەموو هاندەران ، وە ئێستا وەک هاندەرێک قسە دەکەم.

سەبارەت بە جیرارد پیکێ بەرگریکاری بارسا، وتی: ئەگەر لە دۆخێکی باشدا بێت، ئەوا بەرگریکارێکی زۆر نایابە ، وەرزی ڕابردوو ئازارێکی زۆری چەشت، بەڵام ساڵان تێدەپەڕن و ئەو هەمیشە هەوڵدەدات شەڕ لەسەر پۆشینی درێسی یانەكە بكات.

سەبارەت بە مێرکاتۆی بارسا، وتی: یانەکە چەند گرێبەستێکی نایابی ئەنجامداوە، و دەبێت رکابەری لەسەر هەموو شتێک بکەن، دووبارە بردنەوەی ریاڵ مەدرید زۆر ئاڵۆز دەبێت، چونکە ئەوانیش گرێبەستی نایابیان ئەنجامداوە .

فابریگاس لە کۆتاییدا وتی: من چوامینی باش دەناسم، هەروەها قسەم لەگەڵ کەسانێکی بارسێلۆنا کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکەن، بەو پێیەی ئەو یاریزانێکی گەورەیە بۆ داهاتوو، بەڵام لەڕووی داراییەوە نەدەکرا، لە کۆتاییشدا روویکردە یانەی رکابەر كە ڕیاڵ مەدریدە.

بابەتی زیاتر

Back to top button