ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: ڕامسی پەیوەندی بە نیسەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی نیسی فەڕەنسی گرێبەستی لەگەل ئارۆن ڕامسی وێڵزی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوس واژۆ كرد.

دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس ڕامسی بوو بە یاریزانێكی ئازاد.

هەژماری فەڕمی یانەی نیس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی یاریزانەكەی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

هەرچەندە ڕامسی ناوی بە گەڕانەوەی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی بەسترابوویەوە بە یانەكانی نیوکاسڵ یان لیدز یونایتدەوە، بەڵام بڕیاریدا بچێتە فەرەنسا بۆ یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button