کۆپا ئەمریکا

دانی ئالڤێش: میسی ڕێزی زۆر کەسی نەگرت

تا ئێستاش کاردانەوەی قسەکانی میسی بەردەوامە کە یەکێتی ئەمریکای باشووری تۆمەتبار کرد بە گەندەڵی و کارکردن لە بەرژەوەندی بردنەوەی بەڕازیل.

دانی ئالڤێش، یاریزانی بەتوانای بەڕازیل و هاوڕی نزیکی میسی لە یانەی بارسیلۆناشدا هاتە دەنگ و ووتی،” میسی ڕێزی زۆر کەسی نەگرت لە ڕاگەیەنراوەکەیدا
هەروەها ئالڤێش باسی لەوەش کرد، ” هاوڕێ هەموو کات ڕاست ناکات، تەنها لەبەر ئەوەی هاوڕێمە بەرگری لێناکەم و  بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ قسەکانی میسی دا نیم”.
هەروەها ئەستێرەی بەڕازیلی ئەوەشی ڕوون کردەوە، میسی ڕێزی هەڵبژاردەی بەڕازیل و خەونی هەموو یاریزانەکانی نەگرتووە و بە هیچ شێوەیەکیش لەگەڵ قسەکانیا هاوڕا نییە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە جامی کوبا ئەمەریکا دا بەرامبەر بەڕازیل دۆڕاندی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر و لە دواییدا بەڕازیل توانی ببێتە پاڵەوان و جامەکەی بەدەست هێنا.
میسی جامەکەو ناوبژیوانەکانی بە گەندەڵی تۆمەتبار کردوو باسی لە جەند خاڵێک کرد وەک پیناڵتیەکەی سێرجیۆ ئیگوێرۆ لە یاریەکەی بەڕازیل دا و کارتە سورەکەی خۆی بەرامبەر تشیلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button