عێراقکوردستان

بە فەرمی شێوازی خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی نوێ دیاریکرا

کەمێك لە مەوبەر دوای کۆبوونەوەی 3کاتژمێری یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بە فەرمی بڕیاری لە سەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 2022 _ 2023 درا.

لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق و بە ئامادەبوونی دەستەی گشتی یەکێتیەکە بڕیار لە سەر بەڕێوەچونی خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی نوێ درا.

لە کۆبوونەوەکەدا بە گوێگرتن لە نوێنەری یانەکان، بڕیاردرا وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق بە بەشداری 20 یانە بەڕێوەبچێت، هەر دوو یانەی مینا و سامەڕا بە فەرمی دابەزین بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق و یانەکانی حدود و کەربەلا سەرکەوتن بۆ ڕیزی نایاب، هەروەها هەر دوو یانەی دهۆك و ناسڕیە کە پلەی دووەمی کۆمەڵە کانیان بوون یاری لەگەڵ یەکتر دەکەن و براوەیان ڕووبەڕووی یانەی پلەی هەژدەمی نایاب دەبێتەوە کە یانەی ئەمانەی بەغدایە و یەکێك لەم دوو یانەیە لە نایاب دەبینرێت بۆ وەرزی داهاتوو.

بڕیاریشە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 2022 _ 2023 لە سەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ دەست پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button