ئاسیائیتاڵیا

خاتوونێکی بنەماڵەی ئال سعوود یانەیەکی ئیتاڵی کڕی

یاریگا- ڕاپۆرتە ئیتاڵییەکان بوونی وەبەرهێنێ سعوودیان ئاشکرا کرد لە ئیتاڵیا کە هەستاوە بە کڕینی یانەیەکی وڵاتەکە.

خاوەنە نوێیەکەی یانە ئیتاڵییەکە، خاتوو نوورەی کچی سعوود ئال سعوودە و یانەکەش سپۆلیتۆ کاڵچیۆیە کە لە پلە چواری وڵاتەکەدایە و لەمەودوا لەژێردەستی سەرۆکایەتی خاتوونە سعوودییەکە بەردەوام دەبێت.

 

لای خۆیەوە، نوورە گوتی: “ئێمە خێزانێکین زۆر شەیدای تۆپی پێین. شاری سپۆلیتۆش ناوبانگێکی گەورەی جیهانیی هەیە.”

خەونی ئەوەشە یانەکە بگەیەنێتیە ئاستی بەرزتر لەسەر ئاستی یانە جیهانییەکان.

Back to top button