ئهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مانچێستەر یۆنایتد نزیكە لە كۆتایهێنان بە یەكەم گرێبەستی هاوینەی خۆی
یاریگا-
یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی نزیكە لە كۆتایهێنان بە یەكەم گرێبەستی هاوینەی خۆی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا.
تا ئێستا شەیتانە سورەكان هیچ گرێبەستێكی نوێیان واژۆ نەكردووە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆشتنی چەند یاریزانێكی یانەكەی ڕاگەیاند گرنگترینیان پۆل پۆگبا.
بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت مانچێستەر یۆنایتد لەگەڵ فینۆرد گەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی تیریل مالاسیا.
گواستنەوەی مالاسیا دوای ئەوە هات كە ئیریك تین هاگی ڕاهێنەری نوێی یانەكە داوایكرد بیگوازنەوە.
یاریزانەكە بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە دەكات.