ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

” لێڤاندۆڤسکی دەیەوێت بیسەلمێنێت لە بێنزێما باشترە ”

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشىەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا هەموو ئامانجیەتی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات و، بەرێوەبەری پێشووی کارەکانیشی نهێنییەکی سەیر لەم هەوڵانەی ئاشکرا دەکات.

سێزاری کوچارێسکی بەرێوەبەری پێشووی کارەکانی گۆڵکارە پۆڵەندییەکەی باڤارییەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کادێنا سێری ئیسپانی دەڵێت ” مەبەستی لیڤا لە پەیوەندی کردن بە بلاوگرانا ئەوەیە، دەیەوێت بیسەلمێنێت ئەو زۆر لە بێنزێما هێرشىەری ریال مەدرید باشترە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات ”.

ئەو بەرێوەبەرە گوتیشی من دڵنیام دواجار یانە ئەڵمانیەکە ناچار دەبێت دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی بێت و، ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا یاری دەکات.

Back to top button