ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆناڵدۆ بۆ چێڵسی رەتدەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا-ئەو پڕوپاگندانەی باسی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیان دەکرد بۆ چێڵسی لەلایەن رۆژنامەنووسێکەوە رەتدەکرێنەوە.

جولیان لاورێنس رۆژنامەنووسی ئی ئێس پی ئێن سەبارەت بەو باسە وتی “راستە خۆرخی مێندێز و تێد بۆیلی خاوەنی چێڵسی چاوییان بەیەک کەوتووە بەڵام پەیوەندی بە رۆناڵدۆوە نیە و زۆر باسی دیکە هەیە باسی بکەن، ئەمە هەنگاوێکی تێدە تاوەکو چواردەورەکەی خۆی باشتربناسێت و شارەزای ژینگەکەی بێت”.

هاوکات رۆژنامەنووسەکە ئەوەت پشتراستکردەوە مانەوەی رۆناڵدۆ لە یونایتد جێگەی گومانە بەهۆی بەشدارینەکردن لە خولی پاڵەوانەکان، مێندێزیش وتوویەتی نەهێنانی یاریزانی نوێ ئەو یاریزانەی نیگەران کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button