ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مۆناکۆ لە بیلۆتی نزیک دەبێتەوە

Yariga App

یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی نزیکە لە گواستنەوەی ئەندریە بیلۆتی هێرشبەری تۆرینۆ.

ساڵانێکە دەنگۆی رۆیشتنی بیلۆتی لە تۆرینۆ هەیە بەڵام نرخە خەیاڵییەکەی رێگربوو لە جێهێشتنی ئەو یانەیە، ئێستا بەهۆی دابەزینی ئاستی نەرخیشی دابەزیووە و چاوەڕواندەکرێت یانەکە جێبهێڵێت.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، مۆناکۆ نزیک بووەتەوە لە رازیکردنی ئەو یاریزانە تاوەکو گرێبەستێک بۆ سێ وەرز واژۆبکات.

هێرشبەرە ٢٨ ساڵەکە هاوکات هیوای دەخواست رووبکاتە میلان و لە رابردووش ئەو یانەیە گرنگی پێدابوو ،کەچی رۆسۆنێری هیچ هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی نەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button