ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: ڤینسنت کۆمپانی بووە راهێنەری یانەیەکی پریمەرلیگ
یاریگا-گەڕانەوەی ئەستێرەکانی دەیەی رابردوو بۆ پریمەرلیگ بەردەوامە وەک راهێنەر و یانەی بێرنلی رایگەیاند ڤینسنت کۆمپانی راهێنەری نوێ یانە.
کۆمپانی دەچێتە پاڵ هەریەک لە ستیڤن جیرارد، فرانک لامپارد و پاتریک ڤیێرا لەریزی ئەو ئەستێرانەی پێشووی خولەکە کە وەک راهێنەر گەڕاونەتەوە.
کۆمپانی ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر سیتی وەک راهێنەر تەنها کاری لەگەڵ یانەی ئەندەرلەختی بەلجیکی کردووە و پارساڵ لە پلەی چوارەمی خولی وڵاتەکەیان هاتن، لەو ئەرکەشی بەردەوام بوو تاوەکو بێرنلی توانییان رازیبکەن رووبکاتە یانەکەیان.