ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی بۆ پیکێ: وەرزی داهاتوو لە پلانەکانی مندا نیت

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانیدا نیە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی بلاوگرانا بەرگریکارە 35 ساڵیەکەی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بەهۆی کێشە تایبەتیەکانیەوە بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانیدا نیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە دوای ساڵانێک ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە دوو هەفتە لەمەوبەر چاڤی لەگەڵ پیکێ کۆبووەتەوە و، هۆکارەکانی پشتگوێ خستنی بۆ وەرزی داهاتوو لە پێکهاتەی یانەکەی باسکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button