ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رایاریگا

ریال مەدرید و چێڵسی کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی گۆڵپارێزێک دەکەن

یاریگا
یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانیا و چێڵسی ئینگلیزی کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی گابریێل سلۆنینا گۆڵپارێزی 18 ساڵی یانەی شیکاگۆ فایەری ئەمریکی دەکەن.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە یانە ئیسپانیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە لاوەکە دەست پێکردووە و، بەم دواییەش کارگێری بلوز دەیەوێت بچێتە نێو کێبڕکێیەکە بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزی یانە ئەمریکیەکە.

سلۆنینا ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئەمریکا بەشداری 13 یاری کردووە و، 20 گۆڵی لێکراوە و پێنج کلین شیتی هەیە، هەروەها ئەم گۆڵپارێزە لاوە تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

Back to top button