پارک جی سۆن: دەبێت سۆن شوێن پێی بێرباتۆڤ هەڵبگرێت و رووبکاتە مانچێستەریونایتد
یاریگا-پارک جی سۆن ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەریونایتد و هاونیشتیمانی هیونگ مین سۆنی ئەستێرەی ئێستای تۆتنهام، ئامۆژگاری دەکات ریزەکانی سپێرز جێبهێڵێت و رووبکاتە شانۆی خەونەکان.
پارک لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تاوەکو ٢٠١٢ یاریزانی شەیتانە سوورەکان بووە و سەبارەت بە ئەستێرە دەرکەوتووەکەی وڵاتەکەی وتی “ئەگەر سۆن لە مانچێستەر بێت زۆر زیاتر لە راشفۆرد و سانچۆ گۆڵییان بۆ تۆماردەکات و قەرەبووی ئەو ئاستە خراپەی ئەوان دەکاتەوە، مانەوە لە تۆتنهام واتە بێ بەش بوون لە ناسناو و ئامۆژگاری دەکەم هاوشێوەی دیمیتار بێرباتۆڤ تۆتنهام بەرەو یونایتد جێبهێڵێت، دڵنیام لەو یانەیە سەرکەوتوو دەبێت”.
یونایتد لەسەر دەستی ئێریک تێن هاگی راهێنەری نوێ چاوی لە کڕینی چەند یاریزانێکە و هەفتەی پێشووش ١١ یاریزانی یانەکەیان جێهێشت پاش تەواوبوونی گرێبەستەکانیان، لە نیویاندا جێسی لینگارد، پاوڵ پۆگبا و نیمانیا ماتیچ.