ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: جەیمس میلنەر گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپول نوێ كردەوە

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نوێكردنەوەی گرێبەستی جەیمس میلنەری ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی لیڤەرپول لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد جەیمس میلنەر واژۆی لەسەر گرێبەستێكی نوێی یانەكەی كردووە بۆ وەرزێكی دیكە و دوای ڕێككەوتن لەسەر مەرجە نوێیەكان و تەواو بوونی گرێبەستەكەی پێشووی لەم هاوینەدا.

میلنەر لەگەڵ ڕێدز 289 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 26 گۆڵ تۆمار بكات.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ناوەڕاستكارە ئینگلیزیەكە ووتی: من زۆر دڵخۆشم بە مانەوەم بۆ وەرزێكی نوێ هەرگیز بیرم لەوە نەكردووەتەوە كە یاریكردن بۆ ئەم یانەیە كاتە و بەسەردەچێت هەرگیز بیر لەوەش ناكەمەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button