ئهمریکائهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
دی ماریا دەگەڕێتەوە لالیگا
یاریگا–
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئیسپانیا و لە خولی ئەم وڵاتە یاری بکاتەوە.
هەژمارەی فەرمی Relevoـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئارەزووی گەڕانەوەی بو خولی ئیسپانیا هەیە و، کارگێری یانەی بارسێلۆناش ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بەم زووانە هەردوولا گفتوگۆکانیان دەست پێ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی لە پێناو رازی کردنی دی ماریا، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.