ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
مەدرید سوورە لەسەر لیاو
یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی ئەیسی میلان بڕفێنێت پاش شكستهێنان لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ.
دوای ئەستێرە فەڕەنسییەکە، بڕیار لە مەدرید وایە کە چەند یاریزانێک بگوازنەوە و یەکێک لە ئامانجە دیارەکانیش رافایل لیاوی پۆرتوگالییە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت مەدرید بە نیازە لوکا یۆڤیج یاخود مارکۆ ئاسێنسیۆ بکاتە بەشێک لە ئۆفەرەکەیان بۆ ئەو یاریزانە و دوور نیە هەردووکیشیان بێت.
ناوبراو تەمەنی تەنها ٢٢ ساڵە و رۆڵێکی کاریگەری گێڕا لە بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی سکودێتۆ بۆ میلان، هەروەها بە باشترین یاریزانی خولەکەش دیاریکرا. هاوکات مەدرید بەنیازی فرۆشتنی چەند یاریزانێکە و پێویستی بە هێرشبەرێکی بەتوانایە بۆ هاریکاریکردنی بەنزیمە و ڤینیسیوس.