ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیوکاسڵ چاوی لە ناوەڕاستکارێکی دیکەی بەڕازیلییە

یاریگا-یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی دەیەوێت لوکاس پاکیتای ئەستێرەی یانەی لیۆن گوازێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە بیکاتە گرانترین یاریزانی مێژووی یانەکەی.

بەگوێرەی رۆژنامەی زە سەن، ملیاردێرە سعوودییەکان ئامادەن ٥٠ ملیۆن پاوەند بەو یاریزانە بدەن و بیکەنە گرانترین یاریزان پاش جۆیڵتۆن کە لە ٢٠١٩دا بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن پاوەند گواستییانەوە.

لە گواستنەوەی زستانەدا، مەگپایس برونۆ گیمارایشی هاوتیم و هاونیشتیمانی لوکاس یان گواستەوە و ئەو یاریزانە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لەسەر ئاستی یانەکە، ئەمەش وایکردووە بەختی خۆیان لەگەڵ دووهەم یاریزانی ئەو یانەیە تاقیبکەنەوە.

نیوکاسڵ لە ناوچەی دابەزین بوو لە مانگی یەکدا بەڵام گۆڕینی راهێنەر بۆ ئێدی هاوی و هێنانی چەند یاریزانێک ئەو یانەیەی کردە یەکێک لە باشترینەکانی نیوەی دووهەمی وەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button