ئیسپانیاعێراقگرنگترین

لاپۆرتا هێرش دەکاتە سەر پاریس و یاریزانەکانی

یاریگا-خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا هاتە نێو کایەی رەخنەگرتن لە پاریس سان جێرمان و سیاسەتەکانی.

هەواڵی ئەوە هەیە پاریس، نێیمار داسیلڤا بفرۆشێت و ئەمەش رووبەرووی سەرۆکەکەی بلەوگرانا کرایەوە کە ئایا هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی دەدەن. ئەویش لە وەڵامدا بۆلێ سپۆرتیوی کاتالۆنی وتی “کێ هەیە نێیماری خۆشنەوێت؟ ئەو یاریزانێکی تایبەتە بەڵام هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بارسێلۆنا دەبێت بێ بەرامبەر بێت. ئەوان روودەکەنە یانەی وەک پاریس  ئەمەش وەک ئەوەیە گرێبەستت لەسەر ئەوە کردبێت کە تۆ دەبیتە کۆییلەیان بۆ پارە”.

لێدوانەکەی لاپۆرتا هاوکات لیۆنێل مێسی دەگرێتەوە و دانی ئەلڤێزیش  یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لە بارساوە روویکردە ئەو یانەیە و پاش چەند ساڵێک بێ بەرامبەر گەڕایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button