ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

پێرێسیچ بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی

یاریگا
ئیڤان بێرێسیچ، یاریزانی کڕواتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بووەتە ئامانجی یەکەمی وەرزی داهاتووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بەڵام یانەکەی هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.

رحژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری یانە لەندەنیەکە ئامادەن یاریزانە کڕواتیەکەی نێرازۆری بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، لە بەرامبەردا یانە ئیتاڵیەکەش ئامادەیە لە پێناو هێشتنەوەی ئەو یاریزانە 33 ساڵانە، مووچەی ساڵانەی لە 4.5 ملیۆن بۆ 5 ملیۆن زیاد بکات و، لەگەڵ پاداشتەکانیش دەگات بە 6 ملیۆن یۆرۆ.

پێرێسیچ سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە، بۆیە دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی و بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button