ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

سێ یانەی گەورە کێبڕکێی لەسەر پۆگبا دەکەن

یاریگا
پۆل پۆگبا، یاریزانی فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەکانی یۆڤێنتۆس، مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی خانمە پیرەکە هەیە و، ئەو یاریزانە زیاتر لە یانەکانی دیکە لەم یانەیە نزیکە و هەموو شتێک لەسەر مووچەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی بڵاوکردەوە پۆگبا ئامادەنیە پەیوەندی بە ما سیتیەوە بکات و، لەبارەی ئۆفەرەکەی مام سیتیش چاوەڕێ کۆبونەوەی لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button