ئه‌وروپائیسپانیا

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید

Yariga App

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات.

ئەنچیلۆتی: سبەینێ لۆنین بەشداری دەكات.

ئەنچیلۆتی: هازارد هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە ڕاهێنانەكان.

ئەنچیلۆتی: تیمەكە لە بارودۆخێكی باشدایە ، دوو ڕۆژ پشوومان وەرگرت بەڵام هێشتا گومان لە ئاستی یاریزانە پێكراوەكان دەكرێت ئەوانیش ئالابا و هازارد و بەیڵ و ئیسكۆ.

ئەنچیلۆتی: پلانت پێش یاری كۆتایی لە پاریس؟ ئەو چوار یاریەی پێش یاری كۆتایی لە پێشمانە زۆر باش ئەبێ تا پارێزگاری بكەین لە ڕیتمی یاریكردنمان ، ڕێز لە ڕكابەرەكانمان دەگرین و باشترین پێشكەشی ئەو دڕێسەی بەرمان دەكەین.

ئەنچیلۆتی: ڕێڕەوی ڕێزلێنان؟ ئیتاڵیەكان بەوە ڕانەهاتوون ، هەمووان ئەوە دەكەن كە ئەیانەوێت ، ئێمە ڕێز لەو بڕیارەش دەگرین كە ئەتلەتیكۆ مەدرید دەیدات ، ڕێزیان دەگرین ئەوان دراوسێ و هاوڕێمانن ، ئەگەر بڕیار بدەن دروستی بكەن یانیش نا ئێمە هەر ڕێزیان دەگرین.

ئەنچیلۆتی: چۆن وەسفی خۆت دەكەیت؟ پیاوێكی لەسەر خۆ ، حەز دەكەم چێژ لەژیان وەرگرم.

ئەنچیلۆتی: بەیڵ ئاهەنگی نەگێڕا بە بۆنەی بردنەوەی خولی ئیسپانی لەگەڵ هاوڕێكانی چونكە نەیدەتوانی بجوڵێت.

ئەنچیلۆتی: هەموو كەس بەیڵی خۆشدەوێت و پێچەوانەكەشی ڕاستە ، نەیدەتوانی بجوڵێت بەهۆی ئازاری پشتیەوە ، ئەگەر باشبێت ئەوا وەك ئەوانی دیكە ڕاهێنان دەكات.

ئەنچیلۆتی: باشترین وەرزت وەك ڕاهێنەر؟ هەرگیز ئەو بارودۆخەم نەبینیوە پێشتر وەك ئەوەی ئێستا ، زۆر باش ئەبێت ئەگەر كۆتاییەكەی بە بردنەوەی چامپیۆنسلیگ بێت ، بێگومان هەوڵ دەدەین ، ئەگەر بیبەینەوە دەبێتە باشترین وەرزی ژیانم.

ئەنچیلۆتی: چ شتێك ئەم ڕیاڵ مەدریدە جیا دەكاتەوە؟ ئەوە كۆمەڵێكی مامناوەندە ، هیچ یاریزانێك نیە كە خۆی بە گەورە بزانێت ، كەس نازانێ كە كێ لەوی تر گرنگترە ، لە توانای هیچ كەسێك كەمناكرێتەوە ، ئەوان قورسایی ئەو درێسە ئەزانن كە دەیپۆشن و پۆشینی هەستێكی تایبەتیان پێدەبەخشێت.

ئەنچیلۆتی: كەی وازدەهێنیت؟ ئەگەر هەموو شت باش بڕوات لێرە، من دەمێنمەوە هەتا تەمەنی 80 ساڵی ، هەتا شێت دەبم و ئەو ڕۆژەی کە دەوەستم، نازانم چی دەبێت ، زۆر چێژم لێ وەرگرت ، گەڕان بەدوای شوێنێکی باشتر لە ڕیاڵ مەدرید ئاڵۆز دەبێت، کاتێک ڕیاڵ مەدرید لە من ماندوو دەبێت لەوانەیە من بوەستم ، من زۆر شتم هەیە کە بیکەم.

ئەنچیلۆتی: بەڵێ لەو باوەڕەدام هیچ شتێك نیە گەورەتر بێت لە ڕیاڵ مەدرید ڕابردوویەكی دوور و درێژم هەبوو وازهێنان بەو شێوەیە باشترین ڕێگەیە ، دەمەوێت لێرە بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنمەوە و چێژ وەربگرم لەو یانەیە.

ئەنچیلۆتی: ڕیاڵ مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button