ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری ئالۆنسۆ بێت

یاریگا
مارکۆس ئالۆنسۆ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و ئامانجیشی پەیوەندی کردنە بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز کارگێری یانەکەی لە جێهێشتنی یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە و، ئەوانیش ئامادەن دەستبەرداری بن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئۆفەرێکیان بۆ نەهاتووە.

رۆمانۆ باسی لەوەش کردووە ئامانجی یەکەمی ئالۆنسۆ پۆشینی درێسی بارسێلۆنایە و، ئەو یانەیەش ئامادەی گواستنەوەیەتی.

Back to top button