فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژووییەکی نوێ بۆ قەڵای سپی و ئەمڕۆش سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ ٣٥هەمین ناسناوی لالیگا.
ئەمە ٥٠هەمین ناسناوی سەرۆکە بەناوبانگەکە بوو لەگەڵ مێرەنگی، پاش مسۆگەرکردنی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگاش وتی
سەرکەوتنەکەمان زۆر بە چێژە چونکە وەرزێکی قورسمان بەڕێکرد بە ئاستێکی بەرزەوە
کەریم بەنزیمە باڵۆن دەباتەوە، کەس ناتوانێت تازە نکۆڵی لەوە بکات کە ئەو شایستەیە.
کایلیان ئێمباپێ بابەتێکە ئەوکاتە قسەی لەسەر دەکەین کە دەست دەکەین بە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو نەک ئێستا
کاتێک پەیوەندیم بە کارلۆ ئەنشلۆتی کرد تاوەکو ببێتەوە بە راهێنەر، ئەو وتی هەر بە راکردن دێم و هەمیشە مەدرید جیاوازە لەوانی دیکە چونکە یاریزانەکان هەموویان بە رۆحییەتێکی مەدریدییەوە یاری دەکەن