ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

زەهاوی لەگەڵ کارگێری بایرن میونشن کۆبووەوە

‎‎یاریگا
‎بینی زەهاوی، بەرێوەبەری کارەکانی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ کارگێری ئەو یانەیە کۆبووەوە.

‎فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکارەکەی باڤارییەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە لەسەر چارەنوسی یاریزانەکە کۆبووەتەوە و، یانەکە پێداگیرە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا داخوازییەکانی یاریزانەکەیان بە تەواوەتی جێبەجێ نەکردووە.

‎رۆمانۆ ئەوەشی باسکردووە کە سەرەڕای کۆبونەوەی هەردوولا، بەڵام سەرانی بارسێلۆناش بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لیڤا.

بابەتی زیاتر

Back to top button