
یاریگا-
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داوای لە یانەکەی کردووە، دیکلان رایس بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
مات لاو لە رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، ستیزن دەیەوێت ئەم هاوینە ناوەڕاستکارە لاوەکەی وێستهام یونایتد لەسەر داواکاری راهێنەرەکەیان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام نایانەوێت وەکو هاوینی رابردوو کاتێک هەوڵیان بۆ گواستنەوەی هاری کەیندا، هەرا بنێنەوە.
رایس هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، نرخەکەشی بە ترانسفێر مارکێت بە 75 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.