یاریگا-
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسانیا بریاریداوە ئەم هاوینە دەستبەرداری کۆمەڵێک یاریزانی بێت.
فێران کۆریاس رۆژنامەنوسی ئیسپانی نزیک لە بلاوگرانا زانیاری دەستکەوتووە، ئەو یانەیە وەرزی داهاتوو چەندین گۆڕانکاری دەکات و دەستبەرداری هەر یەک لە یاریزانەکانی مینگوێزا، ریکی پویگ، لێنگلێت، ئۆمتیتی، دێست، دیپای و برایسوەیت دەبێت.
ئەو رۆژنامەنوسە ئاشکراشی دەکات، بارسێلۆنا بەرامبەر دەستبەرداربوون لەم یاریزانانە، چەند یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە.