عێراقکوردستان

ئەمڕۆ یانەی زاخۆ بڕیاری یەکلا کەرەوە دەدات

Yariga App

دوێنێ شەو لە گەڕی 28ـی خولی نایابی عێڕاق یانەی زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەری یانەکە ڕووبەڕووی یانەی کارەبا بۆوە، زاخۆ یاریەکەی بە کارەبا بە ئەنجامی 1 _ 0 گۆڵ دۆڕاند، دوای تەواو بوونی یاریەکەش بەشێک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕژانە نێو یاریگا و چەند هاندەرێکیش کورسی پەیژەکانیان شکاند وەک کاردانەوەی دۆڕانی یانەکە یان و ئەنجامە خراپە کانی ئەم دواییە کە یانەی زاخۆ بەدەستی هێناوە، هەر زوو کەمێک پێش ئێستا کارگێڕی یانەی زاخۆ کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکە و بڕیاردرا سبەی دوای نیوەڕۆ چارەنووسی ڕاهێنەری یانەکە ( عەبدولوەهاب ئەبوهێل ) دیاری بکرێت کە زۆر نزیکە لەوەی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە دوور بخرێتەوە، ڕەنگە بڕیار لە سەر چەند یاریزانێکیش بدەن بە دوورخستنەوەیان لە یانەکە بە هۆی ئاست خراپیان، پێشووتریش کارگێڕی یانەکە تەنها مۆڵەتی دوو یاری بە ڕاهێنەری ناوبراو دابوو هەر دوو یاریەکەشی بەرامبەر تەڵەبە و کارەبا توشی شکست هات.

یانەی زاخۆ بە 37 خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولەکە دێت و یانەی کارەباش بە 36 خاڵ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاقی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button