عێراقکوردستان

یاریزانێکی کورد یەکەم هاتریکی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاقی تۆمار کرد

Yariga App

ئەمڕۆ لە گەڕی 28ـی خولی نایابی عێڕاق، یانەی ئەمانەی بەغداد لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی قاسمی کرد، ئەمانەی بەغداد کە گۆڵپارێزی کورد ( سەرهەنگ موحسین) سەرکردایەتی دەکات، توانیان بە ئەنجامی 3 _ 0 گۆڵ لە یانەی قاسمی میوان ببەنەوە، جگە لەوەی گۆڵپارێزە کوردەکە کلین شیتی تۆمار کرد، ( فەرحان شکور)ـی یاریزانی کوردی یانەکە توانی هەر سێ گۆڵی یاریەکە تۆمار بکات و یەکەم هاتریکی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاقی بە ناوی خۆیەوە بنوسێتەوە. فەرحان پێشوتر یاری بۆ هەریەك لە یانەکانی ( سلێمانی، هەولێر، زەوڕا، کارەبا، نەفتی ناوەڕاست، داڵکوردی سویدی، فەیسەڵی ئوردنی) کردووە.


یانەی ئەمانە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی پازدەیەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button