ئیسپانیاگرنگترین

کرۆس: لە ئەنشلۆتی توڕەبووم کەچی ئەو پێکەنی

Yariga App

تۆنی کرۆس دان بەوەدا دەنێت لە کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری توڕەبووە.

کرۆس نیگەرانیی پێوەدیاربوو لە کاتی ئاڵوگۆڕپێکردنی لەلایەن راهێنەرەوە لە یارییەکەی چێڵسی. لە پۆدکاستی ئێینفال مال  ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە وتی “وەکو شتێکی نەرێنی نایبینم، حەزم لێی نیە لەوەی روویدا بەدڵنیاییەوە  بەڵام ئەوە تەنها ئەوە نیشان دەدات کە دەمەوێت لەنێو یاریگا بم و یارمەتی تیمەکە بدەم تا کۆتایی. بەڵام کە چوومە دەرەوە ئەو تەنها پێکەنی، زۆر راهێنەری دیکە بەشێوەیەکی دیکە ئەمەیان وەردەگرت. ئەو دەزانێت چۆن ئەزموونی خۆی بچسەپێنێت بە هێمنی و بە پەیوەندییەکی باش”.

کرۆس لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و هاوکات بەرزبوونەوەی ئاستی ڤاڵڤێردی و کاماڤینگا بوونەتە هەڕەشە لەسەر پێگەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button