عێراقکوردستان

ئەمشەو هەولێر و زەوڕا یاری لووتکە ئەنجامدەدەن

Yariga App

وابڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10 لە گەڕی 27ـی خولی نایابی عێڕاق یانەی هەولێر لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی زەوڕا بکات، یانەی هەولێر بەتەواوی پێکهاتەکەی ئامادەیە بۆ ئەم یاریە جگە لە یاریزان ( سەفین مەنسوڕ) کە بە هۆی پێکانەوە دادەبڕێت، لە یانەی زەوڕاش سێ یاریزان بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان ناتوانن یاری بکەن یاریزانەکانیش بریتین لە ( عەباس قاسم، مازن فەیاز ، ئەحمەد حەسەن مەکەنزی)


یاریزانی ئەزموونداری دڵی بەرگری یانەی هەولێر ( هەردی سیامەند ) سەبارەت بەم یاریە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ یاریگانێت ووتی ( زۆر بە باشی خۆمان بۆ ئەو یاریە ئامادە کردووە، ئەوەی زیاتریش هێزمان دەداتێ بوونی ئەو هاندەرە دڵسۆز و زۆرەی یانەکەمانە، پشتیوان بە خوای گەورە یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆمان تەواو دەبێت و دڵی هەموو لایەک خۆش دەکەین، ئەوەیشمان لە بیر نەچێ یاریگەی فڕەنسۆ هەریری بۆ هەموو یانەکانی عێڕاق جێگەی ترسە و زەحمەتە، ڕاستە یانەی زەوڕا پێنج یاریە سەرکەوتنی لە خولەکە تۆمار نەکردووە، بەڵام هەمیشە ئەوان یانەیەکن مایەی مەترسین بۆ تیپی بەرامبەر، هیوادارم ئەمشەو خۆشترین کەش دروست بکەین و داوادەکەم هاندەرێکی زۆر ئامادەبێت لە یاریگا بۆ ئەوەی هەموومان ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین و یانەی هەولێر زیاتر لە پلەکانی پێشەوە نزیک بکەینەوە)یانەی هەولێر لە پلەی سێزدەمی خولی نایابی عێڕاق دێت بە 32 خاڵ و زەوڕاش لە ڕیزبەندی پێنجەمە بە 46 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button