ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهیاریگا
چێڵسی چاوی لە هێرشبەرێکی ٧٠ ملیۆنییە
یاریگا-یانەی چێڵسی لەندەنی هاتە ریزی پاریس سان جێرمان و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی داروین نونێزی گۆڵکاری بەنفیکا دەدەن.
داروین لەم وەرزەدا ٣١ گۆڵی لە ٣٦ یاری بۆ بەنفیکا تۆمارکردووە لە کاتێکدا تەمەنی تەنها ٢٢ ساڵە. ناوبراو لە گواستنەوەی زستانە نزیک بوو لە وێستهام بەڵام لە کۆتا چرکەکاندا رێکنەکەوتن و دەرگای بازاڕی گواستنەوە داخرا.
بەگوێرەی ئەتلەتیک، چێڵسی ئامادەیە رێگەی رۆیشتن بە رۆمیلو لوکاکو و تیمۆ ڤێرنەر بدات و بە پارەکەی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئارسناڵ و ئەتڵەتیکۆ مەدرید و مان یونایتدیش ئارەزووی دەکەن بەڵام چانسییان کەمترە لە دوو یانەکەی دیکە.