ئه‌مریکا

سكالۆنی: میسی لە پێش هەمووانەوەیە لە ئەرجەنتین

یاریگا- سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باسی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی لیۆنێل میسی دەكات و بە سەركردەی هەڵبژاردەكەی وەسفی دەكات لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەیان سكالۆنی ووتی:میسی وەك هەمووان ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا و لە ژووری خۆگۆڕین.

بەردەوام بوو ووتی: ئەبێ دڵنیا بێت كە گەورەترین ڕۆڵی هەیە لە هەڵبژاردەكە ، میسی وەك میسی دەمێنێتەوە، ئەو باشترینە و لە پێد هەمووانەوەیە.

سەبارەت بە یاری بەڕازیل ووتی: شتێكی جوان دەبێت ئەو تاقیكردنەوە سەختە، بۆ یاریزانان و هاندەران، بۆ ئێمەی ڕاهێنەران سەختترە، ئەو پەڕی توانای خۆمان دەدەین بۆ بردنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button