یاریگا–
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران دڵنیا کراوەتەوە کە هەڵبژاردەکەیان لە مۆندیالی 2022 دوورناخرێتەوە.
ماڵپەری تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، دوێنی لە کۆنگرەی فیفا، ماجدی سەرپەرشتیاری فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان چاوی بە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا کەوتووە و، پرسیاری چارەنوسی هەڵبژاردەکەیانی لێکردووە، ئەویش لە وەڵامدا دڵنیایی داوەتە سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەکەیان کە هیچ بریارێک نیە بۆ دوورخستنەوەی هەڵبژاردەکەیان لە مۆندیالی قەتەر.
دوای ئەوەی لە دوایین یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر لە کیشوەری ئاسیا لە یاری نێوان ئێران و لوبناب، ئێرانیەکان رێگەیان بە خانمە هاندەرەکان نەدا لە یاریگا ئامادەبن، دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە کە ئێران لە مۆندیال دووردەخرێتەوە و ئیتاڵیا لە شوێنی دەچێتە مۆندیال، بەڵام دواجار دەنگۆکان رەتکرانەوە.