ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

زاها داوای ڕۆشتن لە کریستاڵ پاڵاس دەکات بەرەو ئارسیناڵ

یاریگا- وێڵفرێد زاهای هێرشبەری یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزیی خواستی جێهێشتنی یانەکەی هەیە و ئارەزووی ئارسیناڵ دەکات وەک وێستگەی داهاتووی.

بەپێی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان و لە نێویاندا ڕۆژنامەی میرەر، وا بڵاو کراوەتەوە کە یاریزانەکە بە کارگێڕی یانەکەی ڕاگەیاندووە لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەدا دەیەوێت کریستاڵ پاڵاس جێبهێڵێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە یانەکە تازەکیی ئارۆن ڤان بیساکای بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بە مانچستەر یونایتد فرۆشتووە، بۆیە پێناچێت وا زوو دەستبەرداری زاهاش بن.

سەبارەت بە نرخی هێرشبەرە کۆت دی ڤوارییەکە، باس لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەکرێت کارگێڕیی یانەکە داوای بکات، بەڵال نرخەکە دوورە لەو پلانانەی تۆپچییەکانی لەندەن دایانناوە لە بازاڕی گواستنەوەکانی ئەم هاوینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button