ئه‌وروپا

نرخی یاریزانانی بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوە بەرز بوویەوە و یاریزانانی ڕیاڵ دابەزی

یاریگا-

پێگەی ترانسفەرماركێت كە تایبەتە بە دیاریكردنی نرخی یاریزانان لە بازاڕی گواستنەوەدا نرخی نوێی یاریزانانی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدی ئاشكرا كرد دوا بە دوای كۆتاییهاتنی كلاسیكۆ.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی بلاوگرانا كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەكانی ترانسفەرماركێت یانەی بارسێلۆنا براوەی یەكەم بووە لە ڕووی بەرز بوونەوەی نرخی یاریزانانی لە بازاڕی گواستنەوەكاندا.

نرخی یاریزان پابلۆ گاڤی لە بازاڕی گواستنەوەدا لە 40 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 60 ملیۆن بەرز بوویەوە ، هەروەها ئاراوخۆ بۆ 40 ملیۆن بەرز بوویەوە و نیكۆ گۆنزالیز گەشتە 25 ملیۆن یۆرۆ.

لە ڕیاڵ مەدرید نرخی هەریەك لە یاریزانان كارڤاخال ، لۆكا یۆڤیچ ، ئیدین هازارد ، گاریس بەیڵ ) سەرجەمیان دابەزی.

نرخی كارڤاخال و یۆڤیچ بۆ 18 ملیۆن دابەزی ، هەروەها هازارد بۆ 16 ملیۆن و گاریس بەیڵ بۆ 3 ملیۆن و ئیسكۆ بۆ 7.5 ملیۆن یۆرۆ دابەزی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button