یاریگا–
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەموو ئامانجی ئەوەیە بۆ یاری بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ ئامادەبێت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، گۆڵکارە فەرەنسیەکەی مێرنگی بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادەبێت، بەڵام ئەو یاریزانە هیچ گرنگیەک بەم یارییە نادات و، ئامانجی ئەوەیە بۆ یاری چامپیۆنزلیگ ئامادەبێت.
مارکا هۆکارەکەشی باس کردووە و نوسیویەتی، کەریم پێیوایە بەهۆی جیاوازی زۆری خاڵەکان لە نێوان هەردوو یانە، کلاسیکۆ گرنگی ئەوتۆی نیە.