ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئێستا: پاریس دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ کۆنتی دەکاتەوە!

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ جێگرتنەوەی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆی راهنەری یانەکەیان.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، بەندێک لە گرێبەستەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەگەڵ تۆتنهام، رێگەی پێدەدات ئارەزوومەندانە سپێرز جێبهێڵێت.

هەفتەی رابردوو راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتبووی لە کۆتایی وەرزدا لەگەڵ یانەکە داهاتووی خۆی یەکلادەکاتەوە، لە هەمان کاتدا دەنگۆی دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ لە پاریس بەهێزە.

جگە لە کۆنتی، ناوی هەریەک لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری و زینەدین زیدان دەهێندرێت بۆ جێگرتنەوەی راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button