ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید و بایرن میونشن بەهرەدارێکی ئەڵمانیان کردووەتە ئامانج

یاریگا
فلۆریان ریچارد، ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بایرن میونشن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانە ئەڵمانیەکە، لەلایەن هەردوو زلهێزەکەی ئەوروپاوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت و، چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یەکێک لەم دوو یانەیەوە بکات.

فلۆریانی 18 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 30 یاری کردووە و، 10 گۆڵ و 14 ئاسیستی هەیە، هەروەها لە ساڵی 2026 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

Back to top button