یاریگا–
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی مێرنی تەنها ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە و، هاوینی داهاتوو دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام شاهانەکان رێگەی پێنادەن و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی نوێ دەکەنەوە.
مارکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە گرێبەستەکەی مۆدیچ تاوەکو ساڵی 2023 نوێ دەکرێتەوە، واتە تەنها یەک وەرز.