ئینگلتەرا

ئۆدیگارد : بێ فشاری میدیا، باشتر یاری دەکەم

مارتن ئۆدیگارد دەڵێت ئێستا فشاری میدیاکانی لەسەر کەمبووەتە و ئەوەش هاوکارە بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی یاری بکات.

ئۆدیگارد تەمەنی تەنها ١٥ ساڵ بوو کاتێک وەک ئەستێرە ناسێنرا و ریاڵ مەدرید گواستییەوە بەڵام بۆ یەکەمجار بە ئاستێکی جێگیرەوە دەردەکەوێت لەگەڵ گەنەرز.

لەوبارەیەوە بۆ  بۆ تیڤی توو ، وتی “هەست دەکەم ئێستا ئاسوودەترم و باشتر دەردەکەوم، تەنیا ١٥ ساڵ بووم کە بوومە یاریزانی پیشەگەر و چوومە دەرەوە، خەڵکانێکی زۆر بەردەوام چاودێرییان دەکردم و ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو، بەڵام پێم وایە ئەوە شتێکی باش بوو چونکە ئێستا زۆر گرنگی پێنادەم و باسی بابەتە تایبەتەکان ناکەم لەگەڵ هەموو کەس”.

ئۆدیگارد ئاستێکی بەرزی نیشاندا شەوی رابردوو بەرامبەر واتفۆرد، لەو یارییەی گەنەرز ٣-٢ براوەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button