ئه‌وروپائینگلتەرا

” دێربی مانچێستەر یاری نێوان گەورە و بچووک بوو “

یاریگا
رۆی کین، یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد دوای دۆڕانی یانەکەی پێشووی لە دێربی مانچێستەر، بە توندی هێرش دەکاتە سەر یاریزانانی ئەو یانەیە.

شرۆڤەکارەکەی کەناڵی سکای سپۆرت دوای دۆڕانی شەیتانە سوورەکان لە دێربی مانچێستەر گووتی ” ئەم یارییە وەکو ئەوە وابوو یاری نێوان گەورە و بچووک بێت، واتە پیاو و منداڵ یارییان دەکرد، شەرمەزاریە بۆ یاریزانانی مان یو بۆ ئەم شێوازە یارییە “.

مانچێستەر یونایتد لە گەڕی 28ـی پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ تووشی دۆڕان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button