ئه‌وروپاجیهان

فیفا بەشداریكردنی هەڵبژاردەی ڕوسیا و یانە ڕوسیەكان لە پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتیەكاندا سڕ كرد

یاریگا-

یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ فیفا هەڵبژاردەی ڕوسیا و یانە ڕوسیەكان لە بەشداریكردنیان لە پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتیەكاندا سڕ دەكات.

بەهۆی ڕاگەیاندنی شەڕ لەلایەن ڕوسیاوە بەرامبەر ئۆكرانیا پێشتر چەند هەڵبژاردە و یانەیەك ڕەتیانكردەوە یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی ڕوسیا و یانە ڕوسیەكان ئەنجام بدەن.

هەردوو یەكێتی تۆپی پێ فیفا و یوفا پێكەوە گەشتنە ڕێككەوتن و بڕیاریاندا بە سڕكردن و دوورخستنەوەی یەكێتی تۆپی پێی ڕوسیا تا كاتێكی نادیار بەهۆی ئەو ڕووداوانەی دوواییانەوە بەرامبەر ئۆكرانیا.

هەردوولا گەشتنە ئەو ڕێككەوتنەی كە هەڵبژاردەی ڕوسیا لە پاڵاوتنەكانی پاشكۆی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دووربخرێتەوە و دوورخستنەوەی یانە ڕوسیەكان لە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكاندا تا كاتێكی نادیار.

بابەتی زیاتر

Back to top button