یاریگا–
لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیایە.
رایۆ کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، ئەستێرەکەی تانگۆ دوای کۆتایی یاری شەوی رابردووی یانەکەی، گەشتی ئیسپانیای کردووە و ئێستا لە شاری بارسێلۆنایە. مەبەست لە گەشتی ئەو یاریزانە بەشداری کردنە لە ئاهەنگی لەدایک بوونی ئانتونێلای هاوسەری.
مێسی دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، چەند جارێک گەشتی ئەم شارەی کردووە، بەڵام هیچ کاتێک سەردانی یانەکەی پێشووی نەکردووە.