ئهمریکاخولهکانی تر
یاریزانە بەڕازیلییەکانی ئۆکرانیا لەو وڵاتە گیرییان خواردووە

یاریگا-ژمارەیەکی زۆری یاریزانی بەڕازیلی لە وڵاتی ئۆکرانیا هەن و رێگەی چوونە دەرەوەیان لێ گیراوە.
جونیۆر مۆرایس هێرشبەری شاختار دۆنێتسک لە رێگەی ئینستاگرامەوە داوای یارمەتی لە وڵاتەکەی کردووە و دەڵێت “هاوڕێیان و دۆستان، بارودۆخەکە خراپە و ئێمەش لە کیێڤ گیرمان خواردووە، چاوەڕێی بەهانامانەوە بێن و لێرە بڕۆین. لە هۆتێک داین و پێویستمان بە نزای ئیوەیە”.
لە بەرەیانی ئەمڕۆوە، ئەو وڵاتە رووبەرووی هێرشێکی زەمینی و ئاسمانی وڵاتی رووسیا بووەتەوە و ئەم رووداوەش کاریگەری گەورەی لەسەر جیهان و هەروەها لایەنە وەرزشییەکان دروستکردووە.